zagros news agency

لە کەرکوک تەقە لە دوو برا کرا و بریندار بوون

لە نزیک بەنداوی خاسە لە شاری کەرکوک، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوو برای تەمەن مێردمنداڵ بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابەوە تەقە لەو دوو برایە کراوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بریندارەکان تەمەنیان ١٦ و ١٧ ساڵە.

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە و ناسنامەی هێرشبەرەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕێکی زۆر قاڵبی زیوی دزیبوو

یاسین

ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا: سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ توركیا باسمان له‌پێشکەوتنەکانی کوردستان کرد

یاسین

وەزارەتی کارەبا وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح