zagros news agency

“فارس عیسا” و “ئەلئه‌عره‌جى” باس لە بارودۆخی ناوچەکە وکاردانەوەکانی شەڕی ناوچەکە دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد، ولە لەلایەن بەڕێز “قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوە بە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا، هەروەها کاردانەوەی شەڕی ئێستا، لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسییەکانی تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی پاراستنی عێراق و هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانیان کرد، لە کاریگەرییەکانی شەڕی بەردەوامی نێوان ئێران و ئیسرائیل وئەمریکا،وگرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە لە ئەنجامی ئەو جەنگەوە دێتە ئاراوە.

“فارس عیسا” جەختی لە ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ڕێز “قاسم ئه‌لئه‌عره‌جىط سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی به‌ڕێز مەسرور بارزانی دەربڕی، و ستایشی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی کرد کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ گولـه‌ى پاسدارانى ئێران كوژرا

دڵشاد

‎بنەتۆی نوێ لە هەولێر دەخرێنە بەردەستی جووتیاران

گوران

تێسلا بەربەستەکان دەشکێنێت و قازانجی چارەکی یەکەمی پێشبینییەکانی تێپەڕاند

ART