zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خواست و مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە.

میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… هێلکاریکردنی شەقامی سەرەکی باسرمە – سپیلک

سەڵاح

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی: قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌وه‌ی گرنگه‌ گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌

دڵشاد

پارە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

سەڵاح