zagros news agency

تالیبان لە هیرات تەقەی لە خۆپێشاندەران کرد

چەکدارانی تاڵیبان لە شاری هیرات تەقەیان لەو هاووڵاتییانە کرد کە دژی دەستبەسەرکردنی ژنان و کچان کۆ ببوونەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقانەدا منداڵێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
خۆپێشاندانەکە لە گەڕەکی “جەبرەئیل” لە باکووری ڕۆژاوای هیرات دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە خەڵک لە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژنان بە بیانووی “حیجاب” تووڕە بوون. ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان دەنگی تەقە و ڕاکردنی خەڵک لە شەقامەکاندا نیشان دەدەن.
سەید مەسعوود حوسێنی، گوتەبێژی پۆلیسی تاڵیبان لە هیرات، گوتی ئەم کۆبوونەوەیە بە بیانووی دژایەتیی حیجاب بووە و بووەتە هۆی تێکدانی سەکردنی ئارامیی گشتی.
ڕیچارد بێنت، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان، ئەم هێرشەی سەر خۆپێشاندەرانی شەرمەزار کرد و گوتی دەستبەسەرکردنی ژنان کارێکی نایاساییە و دەبێت دەستبەجێ ڕاگیرێت. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ئەم هەنگاوانەی تاڵیبان بە “بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتکاری و جیاکاری” لە قەڵەم دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو باران دەبارێت

یاسین

کەناڵێکی ئیسرائیلی: واشنتن دڵنیایی داوەتە تەلئەڤیڤ کە ئاگربەستی لوبنان جیاوازە لە ململانێکان لەگەڵ ئێران

دڵشاد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەڵاح