بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی گشت شۆفێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە تەنها چەند ڕۆژێکی کەم لەبەردەم شۆفێراندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچی.
بەپێی بڕیاری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی 30ی حوزەیرانی 2026دا، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە سزای سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بەکۆتایی دێت.
شۆفێران پێیان وایە پەلەکردن لە پاکتاوکردنی سزاکان پێش کۆتاییهاتنی ئەم مۆڵەتە، دەرفەتێکی باشە تاوەکو سوود لە کەمکردنەوەی بڕی دارایی سەرپێچییەکانیان وەربگرن، چونکە دوای ئەم ڕێکەوتە بڕیارەکە کۆتایی دێت و سزاکان بە تەواوی هەژمار دەکرێن.

