zagros news agency

نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمارکرد

 

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تەممووزی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت شەپۆلی هەڵکشانی پێشوویان ڕاگرت و پاشەکشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان هێشتا بە وریاییەوە چاودێری گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەکەن.

​هۆکاری ئەم دابەزینە بەرچاوەش بۆ هەنگاوە بەرچاوەکانی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران دەگەڕێتەوە، کە ترسی پچڕانی گواستنەوەی نەوتی لە ناوچەی کەنداو کەمکردووەتەوە. ئەم پێشهاتە دڵنیاییەکی زۆری بە بازاڕەکان بەخشیوە و وایکردووە مامەڵەکان بە جۆرێک لە پارێزگاری و چاوەڕوانییەوە بەڕێوەبچن.

​لە گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و گەیشتە 70.84 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (73.08 دۆلار) بە بڕی 2.24 دۆلار نزمبووەتەوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە پاشەکشەی توند کرد و دابەزی بۆ 67.85 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (69.62 دۆلار) دابەزینێکی 1.77 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم شەپۆلە نوێیەی دابەزین نیشانیدەدات کە بازاڕی وزە بە خێرایی کاردانەوە بەرامبەر کەمبوونەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان نیشان دەدات، و نرخەکانی گەیاندووەتە نزمترین ئاستی چەند ڕۆژی ڕابردوو پێش نزیکبوونەوە لە داخستنی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و عەممار ئه‌لحەکیم چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

یاسین

مه‌حمود عه‌باس سەردانی تورکیا دەکات و له‌ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح