zagros news agency

زێڕ و زیو لە ئاستێکی سنوورداردا جێگیرن

 

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان پاشەکشەیەکی کەمیان بەخۆوە بینی و دوای بەرزبوونەوە خێراکەی دوێنێ، نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا لە ئاستێکی بەرزی سنوورداردا وەستان.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کەمێک ڕووی لە دابەزین کرد بۆ 4,122.26 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 132,533.58 دۆلارە و یەک گرامیش بە 132.53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان کەمێک گۆڕانکارییان بەسەردا هات؛ عەیارەی 22 بە 951,868 دینار، عەیارەی 21 بە 908,601 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 778,801 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش کەمێک ڕووی لە پاشەکشە کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لەسەر 59.58 دۆلارە، هەر کیلۆگرامێک بە 1,915.41 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش بە 1.92 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، پەرەسەندنەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ نەتوانێت زیاتر بەرزبێتەوە؛ بەپێی شرۆڤەکاران نرخی زێڕ تاوەکو ئێستا ئاڕاستەیەکی ڕوونی نییە و نرخەکەی لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران بە وردی چاودێری ئاڕاستەی سیاسەتە نەختییەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا: کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دیار نیيە

سەڵاح

ڕووسیا لە سووریا هێرشی کردووتە سەر ٢١ ئامانج

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح