zagros news agency

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە تاران لەگەڵ سەرۆک‌کۆماری ئێران کۆبووەوە

 

عەلی زەیدی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، لە یەکەم گەشتی فەرمیدا بۆ تاران، لە لایەن مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری ئێرانەوە لە کۆمەڵگەی سەعدئاباد پێشوازیی لێ کرا.
حەیدەر عەبوود، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک‌کۆماری ئێران بووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا زەیدی لەم گەشتەدا دەربارەی هەوڵەکان بۆ “ڕاگرتنی گرژییەکانی ناوچەکە و دۆسیەکانی بازرگانی، گواستنەوە و گازی هاوردەکراو” گفتوگۆ دەکات. گوتەبێژی حکوومەت گوتیشی، ستراتیژیی عێراق دەستوەرنەدانە لە کاروباری وڵاتانی دیکە و ڕێزگرتنە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زمانە میدیاکانی عێراقەوە بڵاوی کردەوە، ئامانجی ئەم سەردانە دوو ڕۆژییە تاوتوێکردنی پرسی وزە و گەشەپێدانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا. عەلی زەیدی و شاندە هاوڕێکەی، ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتنە تاران و لە لایەن عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ماوەیەک لەمەوبەر و کەمتر لە سێ مانگ دوای دەستبەکاربوونی، سەردانی ئەمریکای کرد و چەندین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەدا واژۆ کرد. میدیاکان ئەو سەردانەیان وەک نیشانەیەک بۆ دوورکەوتنەوەی بەغدا لە سیاسەتەکانی تاران لە قەڵەم دا. بڕیار وایە زەیدی دوای تاران، سەردانی وڵاتانی تورکیا، عەرەبستانی سعوودی و سووریا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART

خولێکی نوێی دانوستانی ئیسرائیل و حکوومەتی لوبنان لە واشنتن دەستی پێکرد

یاسین

ئێران راگرتنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکانی راگەیاند 

سەڵاح