zagros news agency

توێژینەوەیەک: مادەیەکی پارێزەری خۆراک پەیوەندی بە ڕێژەی خۆکوشتن هەیە

 

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی BMJ Public Health بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە، بەکارهێنانی مادەی کیمیایی “نیتراتی سۆدیۆم” کە بۆ پاراستن و درێژکردنەوەی ماوەی بەکارهێنانی بەرهەمە خۆراکییەکاندا بەکار دێت، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەهۆی خۆکوشتەوە هەیە لە بەریتانیا، بەتایبەتی لەنێو توێژی گەنجان و کوڕاندا.

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لەساڵانی نەوەدەکان، ڕێژەی خۆکوشتن لە بەریتانیا کەم بووە، بەڵام ئامارە نوێیەکان بەرزبوونەوەیەکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بەم مادەیە.

ناوەندی تەمەنی ئەو کەسانەی بەم مادەیە ژەهراوی بوون 28 ساڵ بووە، و گەنجان 71%ی کۆی گشتیی حاڵەتەکانیان پێکهێناوە.

هەروەها زیاتر لە کوڕان و پیاواندا تۆمارکراوە؛ 109 حاڵەت لەنێو نێرینەدا بووە بەراورد بە 52 حاڵەت لەنێو مێینەدا.
شیکارییە پزیشکییەکان دەریانخستووە ڕێژەی نیترات و نیتریت لە خوێنی 87%ی حاڵەتەکاندا زیاتر لە 100 ئەوەندەی ئاستی ئاسایی بووە، کە ئەمەش بەپێی گوتەی توێژەران ژەهراویبوونەکە بە ئەنقەست بووە.

ڕۆڵی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەنجان بۆ ئەم مەترسییە، ئاسان دەستگەیشتنیانە بە زانیارییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. ناوەرۆک و وێبسايتگەلێک هەن کە ڕێنمایی و ڕێگاکانی دەستکەوتنی نیتراتی سۆدیۆم دەخەنە ڕوو کە هەندێک جار لەژێر ناوی “پشتیوانی تەندروستی دەروونی” دەشاردرێنەوە ئەمەش کێشەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ئاڵۆزتر کردووە.

تیمی توێژینەوەکە هۆشداری دەدەن کە رەنگە ئامارە ڕاستەقینەکان لەمەش بەرزتر بن، چونکە پشکنینی ڕوتینی بۆ هەموو حاڵەتە گوماناوییەکان ناکرێت. لەبەر ئەوە داوای هەنگاوی بەپەلە دەکەن، لەوانە:

قەدەغەکردن یان بەرهەڵستیکردنی دەستگەیشتنی ئاسان بە مادەی نیتراتی سۆدیۆم.

توندکردنەوەی چاودێری لەسەر پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی زیانبەخش.

دابینکردنی دژەژەهری خێرا و کەمخەرجی وەک “مێسیلسیۆنینیۆم کلۆرید” (Methylthioninium chloride) لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتندا (ئەمبوڵانس) بۆ ڕزگارکردنی ژیانی تووشبووان لە کاتی گونجاودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق و ئیسپانیا هەوڵ دەدەن دانیشتنێکی نائاسایی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدەن

یاسین

داهاتووی سوارێز لەگەڵ ئینتەر میامی ئاشکرا دەبێت

یاسین

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق هەواڵێکی رەتکردەوە

یاسین