لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی داواکاریی ڤیزە و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ شەممە 19.9.2026 سەنتەری پێشکەشکردن بۆ ڤیزەی وڵاتی تورکیا لە شاری هەولێر کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرپرسی دیسکی تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە بازرگانان ئامادەبوون.
ئامانجی سەرەکی، ئەو سەنتەرە دابینکردنی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزەی تورکیا و ئاسانکردنی پرۆسەکەیە بۆ هاووڵاتیان.
کرانەوەی ئەم سەنتەرە لە هەولێر، هەنگاوێکی نوێیە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزە و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە کونسوڵخانەییەکان بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.







