ئەمڕۆ دووشەممە 9/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی چین، سوپاسی میوانداری و دۆستایەتیی خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی؛ ئەزموونم لە هەرێمی کوردستان لەبیرنەکراوە و کوردستان ماڵی دووەمی منە.
هەروەها باسی لە بەرنامە و چالاکییەکانیان کرد لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پەرەپێدانی پەیوەندی لەنێوان زانکۆکانی چین و هەرێم و برەودان بە پیشەسازیی ئوتۆمنێلی چینی و کارکردن بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و چین، سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست.

