zagros news agency

دوای پێکانە بەلێشاوەکان بایرن میونخ بڕیارێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی زستانە دەدات

لەدوای پێکانێکی بەلێشاو لەنێو ماڵی یانەی بایرن میونخ میدیاکانی جیهان چاودێری جوڵەکانی یانەکەیان کرد تاکو بتوانن ئامانجەکانی یانەکە ئاشکرا بکەن لە مێرکاتۆی زستانە،بەڵام لەوبارەیەوە بەرپرسانی یانە باڤارییەکە قسەیەکی دیکەیان کردوە،کە بۆتە باس و خواستی میدیاکانی ئەڵمانیا.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردوە یانەی بایرن میونخ لەڕێگەی ماکس ئیبەرڵ کۆبوونەیەوەیەکی بەپەلەیان کردوە و باسی ئامانجەکانی مێرکاتۆی زستانەیان کردوە تاکو یانەکە ڕزگاری بێت لەقەیرانی پێکان،بەڵام جیاواز لەڕای زۆربەی شارەزایان یانەکە ئامادە نییە هیچ گرێبەستێک ئیمزا بکات چونکە پێیانوایە دەتوانن یاریزانە پێکراوەکانی ئێستا بەشداری پێبکەن لەدوای پشووی زستانە.

شایەنی باسە ئێستا بایرن میونخ چەند یاریزانێکی گرنگی دووچاری پێکان هاتوون لەوانەی ئیسماعیل سەیباری بەهۆی پچڕانی بەستەری ڕانی بۆ ماوەی سێ مانگ دادەبڕێت گنابری بەهۆی پێکان لە ماسوولکەکانی ماوەی شەش هەفتە یاری ناکات،لویس دیازیش ماوەی چەند هەفتەیەک دادەبڕێت ئەمە جگە لە پێکانی جەمال موسیالا،ئەمانەش کاریگەری تەواویان کردۆتە سەر یارییەکانی یانەکە و ترس هەیە بۆ داهاتووی تیپەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا نزیکە لە ناو تۆمارکردنی خوان گارسیا

یاسین

پێش یاری کلاسیکۆ ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

sarkar

بەرشەلۆنە چاوی له دەیڤدە

یاسین