zagros news agency

پۆلیسی بابل شوێنپێی بۆرییە لاوەکییە زێدەڕۆکان و تێوەگلاوانی دۆسیەکە لە ئەسکەندەرییە هەڵدەگرێت

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل، پێکهێنانی تیمێکی ئەمنیی هاوبەشی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوونی زێدەڕۆییکردنە سەر بۆرییەکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەی موەیلحەی سەر بە ناحیەی ئەسکەندەرییە.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: «دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی زێدەڕۆیی بۆ سەر یەکێک لە بۆرییەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەی موەیلحەی سەر بە ناحیەی ئەسکەندەرییە، تیمێکی کاری ئەمنیی هاوبەش بە سەرۆکایەتیی لیوای مافپەروەر مەحمود عەبدولجەلیل عەلی کەنانی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بابل پێکهێنرا».

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمەکە بە بەشداریی شانەی هەواڵگری و ئەندامانی شانەی ئەمنی لە پارێزگاکە لە دەزگاکانی (هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی، موخابەرات و هەواڵگری و ئاسایش)، وێڕای فەوجی سوات، کارەکانی دەست پێ کردووە.

فەرماندەیی پۆلیسی بابل ئەوەشی خستووەتە ڕوو: «هەوڵە مەیدانییەکان بەردەوامن بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەو بۆرییە لاوەکییانەی بە زێدەڕۆیی خراونەتە سەر بۆرییە فەرمییەکەی گواستنەوە، هەروەها بۆ دەستنیشانکردنی تێوەگلاوان لەو زێدەڕۆییەدا، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستگیرکردنیان و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان».

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم دەرمانی نوێی جۆری خۆی بۆ هەپاتایتی B پەسند کرا

یاسین

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین

فیلمی “Project Hail Mary” ڕیکۆردەکانی بۆکس ئۆفیس دەشکێنێت

ART