zagros news agency

حزبووڵا هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی پلەباڵای خۆی پشت‌ڕاست کردەوە

حزبوڵای لوبنان کوژرانی فەرماندەی باڵای ئەم لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
حزوڵای لوبنان ئێوارەى چوارشەممە ٣١ی تەمووز بە فەرمی ڕایگەیاند کە فواد شوکر یەکێک لە فەرماندە باڵاکانى ئەم حزبە لە هێرشێکى ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکى باشوورى بەیروت کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، “حزبوڵڵای لوبنان کوژرانی فواد شوکر، فەرماندەی باڵای سەربازی ئەم حزبەی پشتڕاست کردەوە. هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا ڕووی دابوو”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان، سبەی لە پرسەی فواد شوکر هەڵوێستی سیاسی خۆمان سەبارەت بەم تاوانە ڕادەگەیەنێت”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، فوئاد شوکر لەو باڵەزانیە بووەبووە هێرشی ڕۆژی رابردووی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج و چارەنووسی نادیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

یاسین

لێژنەی ئابووری پەرلەمان: عێراق لە داهاتی نا نەوتیدا زۆر خراپە

سەڵاح