zagros news agency

کۆمپانیایەک: ئێران سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت

 

کۆمپانیایەکی بەدواداچوونی نەوتهەڵگران دەڵێت، ئێران ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزاربەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشێت.

کۆمپانیای تەنکەر تراکرز لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە ڕێگەی ئەو تۆڕی کەشتییانەی بە شێوەی جیاواز و بەنهێنی نەوت دەگوازنەوە و بە تۆڕی تاریکی ناسراون، لەوانە لەناو زەریاکاندا بارەکەیان لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە دەگوازنەوە، نەوتەکەی بە قاچاغ دەفرۆشێت.

کۆمپانیاکە ڕاگەیاندووە، ئێران ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیون و٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەو شێوە قاچاغە بۆ چین و ٢٠٠ هەزار بەرمیل بۆ ئێمارات و ٧٠ هەزار بەرمیلیشی سووریا ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ وێنەی خۆی دەخاتە سەر دراوی ١٠٠ دۆلاری

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، ڕێگە به ئیسرائیل ناگرێت

سەڵاح