zagros news agency

لۆفتهانزا ڕاگرتنی گەشتی بۆ بەیرووت درێژ کردووە

 

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمان ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت هەتا 15ـی ئۆکتۆبەر درێژکردنەوە.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمان بڵاوی‌کردووەتەوە، بەهۆی بەردەوامیی گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و لە پێناو پاراستنی گیانی سەرنشینەکانیان، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ بەیروت، هەتا 15ـی ئۆکتۆبەر درێژکردەوە.

دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران و زیادبوونی گرژییەکانی حزبوڵڵای لوبنانن و ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، کۆمپانیای لوفتهانزا گەشتەکانی بۆ بەشێک لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ڕاگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغدا

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر: بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

سەڵاح

بەفەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە لالیگا دیاریکرا

یاسین