ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق زیادی کردووە

 

تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، زیاتر لە 6600 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە، کە بەراوورد بە مانگی ئەیلوول زیادی کردووە، زۆرجار کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەژاری هۆی سەرەکی جیابوونەوەی هاوسەرانن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18-11-2024، بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی بالای دادوەری، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، 34951 گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق کراوە، هەروەها ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش بۆ هەمان مانگ 6696 حاڵەت بووە.

هەر بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، 5462 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، کە  1508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، هەروەها زۆرینەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، 698 حاڵەتی جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگاکان بووە.

ڕۆژی (21/7/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛

# حوزەیرانی (2024) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (23 هەزار و 324) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 168) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 156) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 779) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 251) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 528) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2024 حاڵەتەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵەکەدا دەگاتە (157 هەزار و 782) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد دەستگیر دەكرێن

یاسین

میدیای ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا

سەڵاح