zagros news agency

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ،پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و  دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان تاوتوێ کرد.

دووپاتمان کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.

هەروەها بیروڕامان لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی نازم حەمەد کانەبی پرسیەوە

یاسین

عێراق میکانیزمێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی نەوت و چاکسازی لە کەرتی سووتەمەنی پەسەند کرد

سەڵاح

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كشانه‌وه‌، هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد

سەڵاح