zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2026/3/22  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌، په‌يامێكى پيرۆزبايى له‌ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌يشت.

تيايدا وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، نەورۆزی وەک سیمبۆلی خێر و ئومێد و ڕەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە. هه‌روه‌ها هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا،  وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە کە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

لە کۆتاییی پەیامەکەیدا،  وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سڵاوی دڵسۆزانەی ئاراستەی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەسفەهان؛ مەترسیی ئاوارەبوونی سێ ملیۆن کەس بەهۆی داکشانی زەوییەوە هەیە

یاسین

مووچەی کارمەندانی کەرتی حکوومیی ٤٠٠ لەسەد زیاد دەکات

سەڵاح

٩٧٪ی کوردان لە باکووری کوردستان خوازیاری خوێندنن بە زمانی کوردی

یاسین