zagros news agency

نرخی نەوت بە توندی پاشەکشەی کرد و بەربەستی 100 دۆلاری شکاند

 

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت دابەزینێکی توندی بەخۆوە بینی و بەراورد بە نرخەکانی دوێنێ، زیاتر لە 3% بۆ 5%ی بەهای خۆی لەدەستدا.
​بەپێی دواین نوێکردنەوەکانی بازاڕ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 106.6 دۆلار، کە بەراورد بە نرخی دوێنێ (110.1 دۆلار) بە بڕی 3.5 دۆلار دابەزیوە.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بەربەستی 100 دۆلاری بەرەو خوارەوە شکاند و گەیشتە 99.85 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دوێنێ (103.0 دۆلار) دابەزینێکی بەرچاوی 3.15 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم دابەزینە توندە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند تاران و واشنتن لە قۆناغی کۆتاییدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئەم لێدوانە گەشبینییەکی زۆری لە بازاڕەکاندا دروستکرد و ترسی کێشەی دابینکردنی وزەی لە گەرووی هورمز کەمکردەوە، ئەمەش وایکرد تینوێتی بازاڕ بۆ کڕینی نەوت بە گرانی بشکێت و نرخەکان بەم شێوەیە پاشەکشە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

خامنەیی: پێم‌وانیە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا بگاتە ئەنجامێک

یاسین

ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی جەخت لە درێژەدان بە گفتوگۆکان دەکەنەوە

سەڵاح