zagros news agency

کەش و هەوای ئەمڕۆ سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 24-05-2026، ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی بارانبارین و هەورە تریشقەی کەم بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین دەکرێت. خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25-35 کم/ک، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لەسەر بەشێک لە ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر، بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.

​هەروەها لەگەڵ ئەمە کەشی سبەی دووشەممە 25-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت؛ لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (2 بۆ 4) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (7-9) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 33 سبەی 28

سلێمانی ئەمڕۆ 30 سبەی 26

دهۆک ئەمڕۆ 29 سبەی 26

هەڵەبجە ئەمڕۆ 33 سبەی 27

گەرمیان ئەمڕۆ 36 سبەی 33

زاخۆ ئەمڕۆ 31 سبەی 26

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 33 سبەی 29

سۆران ئەمڕۆ 30 سبەی 25

پیرمام ئەمڕۆ 29 سبەی 24

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 21 سبەی 18

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

یاسین

بنکەی خاتەمولئەنبیا: وەڵامێکی بەژانمان بە ئیسرائیل دا و ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان ڕاگیرا

یاسین

ئەمریکا: له‌سه‌ر بوونی حووسییەکان و حەماس، نیگه‌رانییه‌كانمان به‌ عێراق راگه‌یاندوه‌

سەڵاح