دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەنمی سەرجەم جووتیاران وەردەگیرێت و کاری پێویست بۆ ساغکردنەوەی دەکرێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گەنمە لە بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی کوردستاندا ساغ دەکرێتەوە، یاخود هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
وتەبێژی دەستەکە ڕوونیشیکردەوە کە جووتیاران دەتوانن لە ئێستاوە داواکاری فەرمی خۆیان پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان بکەن. هاوکات ئەو کۆمپانیایانەی ئارەزووی کڕین و هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکەن، دەتوانن بە هەمان شێوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

