زەهرە جۆلی، کچی هەردوو ئەستێرە ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت، رێکارێکی یاسایی نوێی گرتووەتە بەر. ئەو کچە تەمەن 21 ساڵە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە دادگای باڵای کالیفۆرنیا کردووە بۆ ئەوەی ناوی “پیت” لە پاشناوەکەی لابدات.
زەهرە ئێستا دەبێتە سێیەم منداڵی ئەم دوو ئەستێرەیە کە هەوڵی وازهێنان لە ناوی باوکیان دەدەن. ئەم هەنگاوەی زەهرە دوای ئەوە دێت، پێشتر مادوکس و شیلۆ هەمان کاریان کردبوو.
شیلۆ لە 2024 رەزامەندی یاسایی وەرگرت و ئێستا تەنیا بە ناوی شیلۆ جۆلی دەناسرێت. هەروەها ڤیڤیان لە پۆستەری شانۆگەریی “The Outsiders” تەنیا ناوی ڤیڤیان جۆلی بەکارهێنابوو.
زەهرە لە ساڵانی رابردوودا چەندین ئاماژەی دابوو، لەوانە لە رێوڕەسمی دەرچوونی لە زانکۆی سپێڵمان، تەنیا ناوی زەهرە مارلی جۆلی بەکارهێنا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە براد پیت دەڵێت، ئەم دۆخە جێگەی داخە کە منداڵەکان لە یەکێک لە دایک و باوکیان دوور دەکەونەوە. براد پیت ئێستا پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ منداڵە گەورەکانی نییە و تەنیا لەگەڵ منداڵە بچووکەکان پەیوەندی هەیە.
ئەنجێلینا جۆلی بەردەوام پشتیوانی منداڵەکانی دەکات بۆ ئەوەی خاوەن کەسایەتییەکی سەربەخۆ بن. ئەم کێشانە لە دوای جیابوونەوەی نێوان ئەنجێلینا و براد لە ساڵی 2016 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش لێکەوتە یاسایی و خێزانییەکانی بەردەوامن.

