zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتیەکەی.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەرەنسای کرد بۆ ڕۆڵ و کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستايه‌تيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرک و بەرپرسیارەتی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی بەهێز و پشتیوانیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌كه‌، ئاڵوگۆڕ کرا

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

یاسین

مان سیتی شوێنگرەوەی ئەلڤارێس دیاری دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران دەکات

یاسین