به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو شه‌قامی 120 مه‌تر و 150 مه‌تری شه‌قامێكی نوێ دروست ده‌كرێت له‌سه‌ر شێوازێكی مۆدێرن و كوالێت به‌رز پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ زاگرۆس گوتی: “پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی ٦٠ مەتری کە هەردوو شەقامی بازنەیی 120 مەتری و 150 مەتری لە شاری هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە ئەم شەقامە ستراتیژییە بە درێژایی 5 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 36 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆماڵییەوە جێبەجێ دەکرێت تاوەکو ئێستا 65٪ی کارەکان تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 70 بۆ 90 رۆژی داهاتوو لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا بە رێژەی 100٪ کارەکانی تەواو بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه به كوالێتی به‌رز و شێولزێكی مۆدێرن كه هه‌ر سایدێك 19 مه‌تره و رێره‌وی 5 ئۆتۆمبیل له‌خۆی ده‌گرێت و یه‌كێك ده‌بێت له پرۆژه ستراتیژیه‌كانی هه‌ولێر و فشار له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-پیرمام كه‌م ده‌كاته‌وه.

