zagros news agency

سەرۆک وەزیران هەفتەیەک دەداتە وەزارەتی نەوت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەناردەکردن

 

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، هۆشداری دا بە وەزارەتی نەوت کە هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات و دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانی دابەزینی هەناردەی نەوت بدۆزنەوە.

عەلی زەیدی جەختی کردەوە، ڕاگرتنی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت زیان بە گەنجینەی دەوڵەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چونکە زۆربەی بودجەی وڵات پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و بەرپرسانی باڵا، کە تێیدا بڕیار لەسەر لێکەوتەکانی قەیرانی گەرووی هورمز درا، سەرۆک وەزیران ئەم ڕێنماییانەی دەرکرد،
یەکەم پەرەپێدانی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت و بەهێزکردنی دەروازە بێجگە لەوانەی ئاستەنگیان تێدایە.

دووەم، گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق.

هەروەها کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری بۆ زیادکردن و بەردەوامیی بەرهەمهێنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

جامی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن بە دەستی لیڤەرکوزنی ئەلۆنسۆ کرایە دەرەوە

یاسین

حەماس داواکاری خۆی بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەش بە میسر و قەتەر کردوە

سەڵاح