ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له قه‌رزه‌كانی عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی كراوه كاره‌ساتێكی ئابووری گه‌وره‌یه و ده‌بێت عێراق خۆی له‌ژێر ئه‌و قه‌رزانه رزگار بكات.
شێروان دووبه‌ردانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی عێراق گه‌یشتوه‌ته‌وه 208 ترلیۆن دینار ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی ئابووری گه‌وره‌یه بۆ عێراق ژماره‌كان زۆرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: قه‌رزی ناوخۆیی له بانقه‌كانی عێراق 109 ترلیۆنه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌های دیناری عێراقی ده‌بێت.

