بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارینی پاییزە دەکات.
کەشی ئەمرۆ پێنجشەممە (8ی تشرینی یەکەم):
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان (5 – 15) کم/ک دایە، مەودای بینینیش لە نێوان (8 بۆ 10) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشی سبەی هەینی (9ی تشرینی یەکەم):
کەشناسی هۆشداری دەدات کە سبەی هەینی، ئاسمان بەگشتی لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، ئەگەری بارینی تاوە باران و لێدانی بروسکەی کورتخایەنی پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت. هاوکات خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت و دەگاتە (10 – 20) کم/ک، و مەودای بینینیش بۆ (7 – 9) کم کەم دەبێتەوە، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی بە پلەی سیلیزی:
- گەرمیان: 34
- هەولێر، زاخۆ: 30
- چەمچەماڵ، دهۆک: 29
- هەڵەبجە، ئاکرێ: 28
- پیرمام: 27
- سلێمانی: 26
- سۆران: 25
- حاجی ئۆمەران (ساردترین ناوچە): 22