zagros news agency

داهاتووی ڤێرجیل ڤان دایک لە لیڤەرپوڵ

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی ئێستای ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی تا هاوینی ساڵی ٢٠٢٧ درێژەی هەیە، بەڵام مانەوەی ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوودا مسۆگەر نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تێلیگراف، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ هەرچەندە ڤان دایک بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانیان دەزانن، بەڵام ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دەستبەرداربوون لێی. ئەم هەڵوێستەی یانەکە بەشێکە لە ستراتیژییەکی گشتی کە تێیدا هیچ یاریزانێک بە دەست لێنەدراو هەژمار ناکرێت، بۆیە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو پێشکەش بکرێت، ئەوا یانەکە ئامادەیە ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەرببڕێت.

لەم نێوەندەدا، چەند یانەیەک چاودێری وردی دۆخی ڤان دایک دەکەن و ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی نیشان داوە. لە دیارترین ئەو یانانەش ئەی سی میلانی ئیتاڵی و هەردوو یانەی گەلەتەسەرای و فەنارباخچەی تورکی و هەروەها چەند یانەیەکی خولی سعودی دەبینرێن.

ئەم جموجۆڵانەی لیڤەرپوڵ لە چوارچێوەی پلانی یانەکەدایە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەدا، بەتایبەت دوای ڕۆیشتنی هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و ئیبراهیما کۆناتێ و ڕۆبێرتسۆن. لیڤەرپوڵ بەنیازە لە پێناو پڕکردنەوەی شوێنی ئەو یاریزانانە و نوێکردنەوەی تیپەکە، دەست بە گواستنەوەی ژمارەیەک یاریزانی نوێ بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتایی گەشتەکەی چوامینی نزیک دەبێتەوە

ahamd.luqman

لیڤەرپوڵ بەپێشڕەوی ئیزاک توانی وێستهام تووشی شکست بکات

یاسین

فیران تۆرێس جارێکی تر یانەیەکی پرێمەلیگ ڕەتدەکاتەوە

یاسین