zagros news agency

هۆکاری نەچوونی ڕاشفۆرد بۆ تۆتنهام ئاشکرا دەکرێت

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد هۆکاری نەچوونی مارکۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی بۆ یانەی تۆتنهام تەنها مانچێستەر یونایتدە و یانەکە نایەوێت یاریزانەکە بداتە یانەیەکی پرێمەرلیگ،ئەمەش لەترسی گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ ئاست بەرزی خۆی و زیان گەیاندن بە یانەکەیان لەداهاتوودا.

ڕاشفۆرد 6 مانگی لە وەرزی ڕابردوودا لەیانەی بارسێلۆنا بەسەربرد و لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە لەسەرەتادا بەئاستێکی بەرز دەرکەوت،بەڵام لەکۆتا دوو مانگدا ئاستی دابەزیەوە و نەیتوانی بەرپرسانی بارسێلۆنا لەخۆی ڕازی بکات تاکو گرێبەستەکەی لەخواستنەوە بگۆڕن بۆ هەمیشەیی،کە ئەمەش ناچاری کرد بگەڕێتەوە شەیتانە سوورەکان.

لەسەر گواستنەوەی ڕاشفۆرد بۆ تۆتنهام میرەر ئەوەشی ئاشکرا کرد سپێرس ئامادەیە 40 ملیۆن پاوەند بدات بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە،بەڵام مان یونایتد ئامادە نییە یاریزانەکە بفۆرشێتە یانەیەکی پرێمەرلیگ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین

لیڤەرپوڵ جارێکی دیکە کەوتە داوی شکست

یاسین

ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی لە یانەی هەولێر دەکات

یاسین