ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هاوكات ئومێد ده‌كرێت به‌غدا بڕه‌به‌نزینی زیاتر ره‌وانه‌ی كوردستان بكات و میكانیزمی جێبه‌جێكردنیش له ئاستێكی زۆر باش بێت.
كه‌نعان خه‌یلانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “بڕیاری مه‌سروور بارزانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بووه و دوای بریاره‌كه ئه‌مێدهه‌یه به‌شه به‌نزینی له حكوومه‌تی عێراقه‌وه زیاتر بێت بۆ كوردستان ئه‌م فه‌رمانه‌ی مه‌سروور بارزانی كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بڕیاری حكوومه‌تی عێراق كردووه .
راشی گه‌یاند: و ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق پشتیوان بێت له زیادكردنی بڕی به‌نزینی ناوخۆیی كوردستان، وه‌ك شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق سه‌یری ئه‌و پرسه بكات، ئه‌وه‌ش گرنگه كه له‌دوای بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه ئاوا به‌و شێوه به‌رده‌وام بێت چونكه دڵم خۆشه به‌وه‌ی میكانیزمه له ئاستێكی زۆر باشدایه زۆر گرنگه له‌وه‌ی كوالێتی به‌نزین باشتر بكرێت و چاودێری نرخ بكرێت.

