ئاراستەی داهاتووی برادلی بارکۆلای تەمەن 23 ساڵ و باڵی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ نزیکبوونەوەی مێرکاتۆی هاوینەدا ڕووبەڕووی قۆناغێکی هەستیار بووەتەوە، بە شێوەیەک یانەی لیڤەرپوول هەوڵەکانی چڕتر کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە دوای ڕۆشتنی محەمەد سەڵاح بیگوازێتەوە ڕیزەکانی خۆی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەی لیڤەرپوول ئیکۆ، یانە ئینگلیزییەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەک بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند، لە کاتێکدا سەرچاوەکانی وەک ئار ئێم سی سپۆرت و دەیڤید ئۆرنشتین ئاماژە بەوە دەکەن کە پاریس سان جێرمان مەرجی هەیە و بۆ دەستبەرداربوون داوای بڕە پارەیەکی زۆر زیاتر لە 116 ملیۆن پاوەند دەکات، یان کار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی دەکات.
بارکۆلا کە لە وەرزی ڕابردوودا توانیبووی 13 گۆڵ تۆمار بکات و لە مۆندیالی 2026یشدا سێ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا نوسییەوە، لە هەمان کاتدا سەرنجی یانەی مانچستەر یونایتدیشی ڕاکێشاوە، بە جۆرێک ئەم ململانێیە توندەی نێوان ئەو دوو یانە ئینگلیزییە دەبێتە مەرجی سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی وێستگەی داهاتووی ئەم یاریزانە.

