zagros news agency

سەرۆکی سووریا هەوڵی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات.
شەڕع گوتی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەبێتە ڕێ خۆشکەر بۆ ئاشتییەکی گشتگیر لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەبێ ئەوەی سووریا دەست لە بەرزاییەکانی جۆلان هەڵبگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا حکوومەتەکەی هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی لە نێو خاکی لوبناندا ئەنجام نادات.
ئیسرائیل و سووریا لە ساڵی ١٩٤٨ـەوە بە فەرمی لە دۆخی شەڕدان. دوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٢٤، هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی چوونە نێو خاکی سووریا و ناوچە ستراتیژییەکانیان کۆنترۆڵ کرد.
لە لایەکی دیکەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانەکەیدا بۆ سووریا، داوای ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی سووریای کرد و گوتی بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکە لە خاکی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە نرخەکانی نەوت بازدانێکی گەورەیان بەخۆوە بینی

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

خشته‌ی دابه‌شكردنی مینحه‌ی سه‌رۆكی حکوومەت بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش

سەڵاح