zagros news agency

بەفەرمی لوکاکۆ دەچێتە یانەیەکی تورکی

فابریزۆ ڕۆمانۆی گەورە ڕۆژنامەنووسی جیهان ئاشکرای کرد یانەی ناپۆلی لەگەڵ یانەی فێنەربەخچێ گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ڕۆمیلۆ لوکاکۆی ئەستێرەی بەلجیکی،کە بەپێی سەرچاوەکان بێت لەم هەفتەیەدا یاریزانەکە بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی دەکات بە یانە تورکیەکە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردوە لەئێستادا پڕۆسەی بەڵگەنامەکانی گرێبەستەکە بەرەوە کۆتایی دەچێت و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یاریزانەکە سەفەری تورکیا دەکات تاکو لەوێدا پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات،دوای ئەوەش بە ڕێکاری یاسایی گرێبەستەی بەشێویەکی فەرمی ئیمزا بکات.‌

لوکاکۆ وەرزی دابردوو کەوتە نێو نەهامەتی زۆر،کە بەهۆی پێکانەوە تەنها 7 یاری بۆ یانەی ناپۆلی ئەنجامدا،ئەمەش وای لە یانە ئیتاڵیەکە کرد بۆ ئەم هاوینە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانانەی ویستی کڕینی یاریزانەکەیان هەیە،فێنەربەخچێش دەمێکی زۆرە هەوڵی کڕینی دەدات وە لەکۆتاییدا تەنها هەنگاوێک دوورە لەو ویستەی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە لالیگا دیاریکرا

یاسین

نهێنی دوودڵی دیکۆ بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە

یاسین

دانی ئۆلمۆ ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە گواستنەوەی گارسیا بۆ بەرشەلۆنە

یاسین