zagros news agency

ئارتێتا: بە جۆش و خرۆشەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەین

میکل ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی ئارسناڵ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەدا جەختی کردەوە کە یانەکەی دوای بردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی لە وەرزی ڕابردوودا، بە بەرزترین ئاستی جۆش و خرۆشەوە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە کردووە.

لەبارەی دۆخی پێکانەکانیشەوە ڕایگەیاند کە یۆرگن تیمبەر لەسەر ڕێگەی چاکبوونەوەیە بەڵام هێشتا چەند هەفتەیەکی ماوە، لە کاتێکدا دۆخی ویلیام سالیبا زۆر نایاب و ئومێدبەخشە و بوکایۆ ساکا، دێکلان ڕایس و مارتن زوبیمێندی لەگەڵ تیپەکەدا مەشق دەکەن و بە تەواوی ئامادەن.

سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوە، ئارتێتا ئاماژەی بەوە دا کە سەرەتا سەرسوڕهێنەر بووە کاتێک نرخی یاریزانانی بینیوە، بەڵام پێی وایە کاتێک یانەکان ئامادەن وەبەرهێنان بکەن، ئەمە کارێکی دادپەروەرانەیە.

هەروەها لەبارەی پێپ گواردیۆلاوە وتی چی لەسەر دەستکەوتەکانی بڵێم کەمە، چونکە ئەو ڕێگەیەکی نوێی بۆ تێگەیشتن لە تۆپی پێ لە ئینگلتەرا کردەوە و شێوازێکی بێوێنەی دانا، و لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێنزۆ مارێسکا ڕاهێنەرێکی نایابە و بێگومان ئەرکیان بەرامبەری ئاسان نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا: ئەم پاشەکشەیە کاریگەری لەسەر گرێبەستە هاوینەیەکانمان هەیە

یاسین

یاریزانێک لە ڕاهێنەرەکەی دەدات

یاسین

مەرجە توندەکانی مۆرینیۆ بۆ سەرکردایەتیکردنی ڕیاڵ مەدرید

ahamd.luqman