zagros news agency

مارکۆس یۆرێنتی دەبێتە ئامانجی سەرەکیی جەند یانەیەکی گەورە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاوی خستووەتە سەر مارکۆس یۆرێنتی، ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی.

هۆکاری سەرەکیی ئەم گرنگیدانەی یانە ئەڵمانییەکە دەگەڕێتەوە بۆ توانای ناوازەی یاریزانەکە لە یارییکردن لە چەند پێگەیەکی جیاوازی یاریگادا، کە ئەمەش قورساییەکی زۆر بە پێکهاتەکەی دەبەخشێت.

لای خۆیەوە، گرێبەستی یۆرێنتی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد و بێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەدا.

جێی باسە جگە لە بایرن میونشن، یانەی بەرشەلۆنەش هەمان یاریزانی خستووەتە نێو لیستی ئامانجەکانیەوە و کێبڕکێ لەسەر تواناكانی دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سانتۆس پلانی دارایی بۆ گواستنەوەی نەیمار دادەنێت

یاسین

مانچستەر یونایتد بالیبای دەوێت و بریتۆنیش داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات

یاسین

محمەد سەڵاحیش کراوەتە ئامانج و بەرەو سعودیە

یاسین