zagros news agency

دی لا فونتی: بردنەوەکەمان بەرامبەر ئینگلتەرا سەلماندی پاڵەوانی جیهانین

دوای بردنەوە گرنگەکەیان بەرامبەر ئینگلتەرا، لویس دی لا فونتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، خۆشحاڵی خۆی بە ئاست و ئەنجامی یارییەکە دەربڕی و جەختیکردەوە کە ئەوەی پێشکەشیان کرد سەلماندی ئەوان پاڵەوانی جیهانن.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئارەزوویەکی بێپایان بۆ بردنەوە لەناو تیپەکەیدا هەیە و رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەیەکی بەهێزی وەکو ئینگلتەرا لەم یارییەدا ئاستەنگی زۆری دروستکردبوو.

دی لا فونتی ئەوەشی خستەڕوو کە لە نێوان هەردوو تایمدا بە یاریزانەکانی گوتووە ئەوان تیمی باڵادەستن و سەرەڕای لەدەستدانی سێ هەلی گۆڵکردن، توانایان هەیە ئەنجامەکە بگۆڕن، چونکە ئەوان هەرگیز خۆبەدەستەوەدەر نین و پێداگرن لەسەر بەردەوامبوون لە سەرکەوتن.

لە کۆتاییشدا ستایشی عەقڵییەت و ئامادەیی سەرجەم یاریزانەکانی کرد و رایگەیاند کە سەرسامە بە بوونی کۆمەڵە یاریزانێک کە لە کاتی بەشداریکردنیان لە یاریگادا بە باشترین شێواز ئامادەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دوو گرێبەستی ئەفریقی کۆتایی پێهێنا

یاسین

مان ستی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین