هاری کەین، هێرشبەری بەتوانای ئینگلیزی، لە قۆناغێکی چارەنووسسازدا دایە چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئێستاش بە فەرمی نوێ نەکراوەتەوە.
سەبارەت بەم بابەتە، ماکس ئێبریلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە، دوپاتیکردەوە کە هەردوولا حەز و ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ئەو ئەستێرەیە لە یانەکەدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کەین پایەیەکی گرنگی یانەکەیانە و متمانەیەکی زۆریان پێیە بۆ ئەوەی بۆ چەندین ساڵی داهاتووش پێکەوە بەردەوام بن، هەر بۆیەش گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوانیان بە ئاراستەیەکی ئەرێنی بەردەوامیان هەیە.
لە لایەکی ترەوە، ئەم دۆخە نەختورە وایکردووە کە هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەوردی چاودێری بارودۆخی هاری کەین بکەن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە هەلی گونجاودا هەوڵی گواستنەوەی بۆ ریزەکانیان بدەن.

