مۆرینیۆ چاوی بڕیوەتە تواناکانی ڤێرجیل ڤان دایک و داوای لە کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابەن بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکە.
سەرەڕای ئەوەی یانەی شاهانە ژمارەیەکی زۆر یاریزانی لەو هێڵەدا هەیە، بەڵام خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەر دوو دڵە لە تواناکانی بەشێک لە یاریزانەکانی و پێویستی بە ئەستێرەیەکی تر هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاجێس، گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە هۆڵەندییە ئاسانکارییەکی گەورەی تێدایە، چونكە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتایی دێت.
تاوەکو ئێستاش هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی نەکردووە ئەوەش وا دەکات ریاڵ مەدرید بتوانێت لە مێرکاتۆی زستانەدا بە بڕە پارەیەکی کەم بیگوازێتەوە ریزەکانی.

