zagros news agency

تێکەڵەکردنی دەرزی مەترسیی کوشندەی هەیە

 

پزیشکێکی خێزان هۆشداری توند دەدات لە دیاردەی باوی تێکەڵکردنی چەند دەرمانێک لە یەک دەرزی‌دا و جەخت دەکاتەوە کە ئەم ڕەفتارە مەترسیی کوشندەی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە.
د. عەلی ئەبو تەحین، پزیشکی خێزان، ڕایگەیاند کە بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ خێرا چاکبوونەوە ڕاستەوخۆ روو لە دەرمانخانەکان دەکەن و داوای دەرزیی تێکەڵکراو دەکەن، بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک بکەن. دیارترین نموونەی ئەم تێکەڵانەش بریتییە لە تێکەڵکردنی ماددەی (دایکڵۆفیناک/ڤۆڵتارین) لەگەڵ (دێکسا میتازۆن/دێکادرۆن) لە یەک دەرزی‌دا.
پزیشکەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە تێکەڵکردنە هەڕەمەکییە ئەگەری تووشبوون بە کارلێکی تووندی دەرمانی زیاد دەکات، کە ڕەنگە ببێتە هۆی شۆکی هەستیاری یان زیانگەیاندنێکی مەترسیدار بە دڵ و پەستانی خوێن. هەروەها ڕوونی کردەوە کە نەبوونی کاریگەریی لاوەکی لەسەر کەسێک، مەرج نییە بۆ کەسێکی دیکەش سەلامەت بێت، چونكە وەڵامدانەوەی جەستە دەگۆڕێت.
لە لایەکی ترەوە، ئەبو تەحین ئاماژەی بەوە دا کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە وەرزی پاییز، زستان و بەهاردا دەبنە هۆی زیادبوونی ڤایرۆس و ئەنفلۆنزا، و لەم نێوەندەشدا منداڵان، بەتەمەنەکان و خاوەن نەخۆشییە درێژخایەنەکان زۆرترین مەترسییان لەسەرە.
لە کۆتاییدا، ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زۆرێک لە حاڵەتەکانی سەرمابوون تەنها بە دەرمانی خواردنی گونجاو چارەسەر دەبن و پێویست بە دەرزی ناکات، داواش دەکات هاووڵاتییان دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی ناژیرانەی دەرمان و گرنگی بە خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە سەرچاوەکانی پیسبوون بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی وشکی چاو

lana

شەش نیشانە کە ئاگادارت دەکاتەوە جەستەت تووشی وشکبوونەوە بووە

lana

سوودە نەبیستراوەکانی “ئەڤۆکادۆ”`

lana