ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد پزیشکەکانی یانەی بارسێلۆنا ڕێگەیان بە ڕافینیای ئەستێرەی یانەکە داوە بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆ بکات ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت لەپێناو زانینی وەڵامدانەوەی جەستەیی یاریزانەکە لە بارودۆخی ئازار و پێکانەکەی.
ڕافینیا لە پشووە نێودوڵەتیەکاندا دووچاری پێکان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی بەشدای لەدوو یاری ڕابردووی بارسێلۆنا بکات،بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بۆ یاری داهاتوو بەشداری دەکات بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس دوای ئەوەی دەرکەوێت بارودۆخی باشترە.
ڕافینیا ئەم وەرزە وەکو باشترین یاریزانی بارسێلۆنا و گۆڵکاری یانەکە خۆی نیشانداوە و لەسەرجەم ڕکابەری و پاڵەوانەتیەکاندا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کردوە چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە ڕکابەر بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتە تاکە کەسیەکان،جگە لەویش ئاشکرا کراوە فرانکی دی یۆنگ دەتوانێت بۆ یاری داهاتوو بەشداری بکات.
“سەرکار ڕێبوار”

