ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردوە یانەی بارسێلۆنا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕافینیای ئەستێرەی تیپەکە و سبەی پێنج شەممە یاریزانەکە ئیمزا لەسەر پەڕاوەکان بکات بەفەرمیش یانەکە ڕایدەگەیەنێت.
ڕافینیا لەوەتای ڕوویکردۆتە بارسێلۆنا بۆتە ناوێکی دیار لە یانەکە و هەردەم چەکێکی بەهێز بووە لەهێڵی پێشەوە دوێنێ شەویش بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە چامپیۆنزلیگ توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات بیسەلمێنێتەوە گرنگه بۆ تیپەکەی هانزی فلیکی ڕاهێنەر.
گرێبەستەکەی ئێستای ڕافینیا لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت،بەڵام بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی بێت تاکو ساڵی 2030 درێژ دەبێتەوە وە مووچەی ساڵانەکەشی لە 16 ملیۆن یۆرۆوە بۆ زیاتر بەرز دەکرێتەوە ئەمە جگە لە بابەتی گرێبەستی کۆمپانیا و فرۆش.
“سەرکار ڕێبوار”

