zagros news agency

ترەمپ : جەنگی دژی ئێران هۆکاری دۆرانمان بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانی بە دۆڕانی پارتەکەیدا نا لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسدا، و دانی بەوەدا نا کە شەڕ لەگەڵ ئێراندا هۆکار بووە لەو دۆڕانە گەورەیەی کۆمارییەکان، دوای ئەوەی دیموکراتەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستهێنا و نزیکبوونەتەوە لە یەکلاکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش گورزێکی بەهێزە بۆ کارنامە یاسادانانەکەی.

ترەمپ ئێوارەی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” ڕایگەیاند: “پێموایە بابەتەکە بەشێکی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا، خەڵک گرنگی ئەو کارە تێدەگەن کە من بەرامبەر بە ئێران ئەنجامم داوە.”

ئەو پێی وابوو کە پێدەچێت ئەمریکییەکان ئامادە نەبووبێتن بۆ دەرئەنجامە کورتخایەنەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، و هۆشداریشی دا کە ئەرکەکە لە ئێران هێشتا تەواو نەبووە، و گوتی: “رەنگە ئەو کارە بکەین و ڕەنگەش نەیکەین.”

سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە دیموکراتەکان کرد و ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵیان “لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتەکەماندا”، و دانی بەوەدا نا کە ئەوان کارێکی باشیان کردووە.

ترەمپ وتی: “بێگومان هەموو ئەنجامەکانی ئەم کێبڕکێیە هەڵبژاردنانە قبوڵ دەکەم،” بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە دیموکراتەکان، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی کۆنگرێس، لە پێگەیەکدا نین کە بتوانن ئیرادەی خۆیان بسەپێنن. پێشبینیشی کرد کە یاسای وا بۆ بنێرن کە بە “شێتانە” وەسفی کردن، و بەڵێنی دا کە مافی ڤیتۆ (ڕەتکردنەوە) لە دژیان بەکاربهێنێت.

هەروەها ترەمپ بەشێک لە بەرپرسیارێتی زیانەکانی خستە ئەستۆی خودی تۆڕی “فۆکس نیوز”، و تۆمەتباری کرد بەوەی کە بەردەوامە لە میوانداریکردنی نەیارانی دیموکرات.

لە کۆتاییدا ترەمپ گوتی: “من ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نیوەی خول وەک پاشەکشەیەکی کەسی بۆ خۆم سەیر ناکەم.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سێڵڤێستەر ستالۆن یادی 50 ساڵەی فیلمی “Rocky” دەکاتەوە

ART

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

51%ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

یاسین