ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد ئەمڕۆ پشکنینی سەرەتایی بۆ ڕۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا کراوە و دەرکەوتووە یاریزانەکە دووچاری پچڕانی ماسوولکەکانی قاچی بووە بەهۆی هیلاکی و ماندووێتی زۆرەوە،کە ڕەنگە بۆ ماوەی زیاد لەمانگێک دابڕێت لەیاریگاکان.
بەگوێرەی سپۆرت بێت ڕۆدری لە پشووی نێوان گێمەکانی یاری دوێنێ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا هەستی بەئازارێکی زۆر کردوە پزیشکەکانی بارسێلۆنا ڕێنمایی یاریزانەکە و ڕاهێنەریان کردوە بۆ گێمی دووەم بەشداری نەکات،دواتر پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و جۆری پێکانەکەی ئاشکرا بووە،بەڵام هێشتا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ دڵنیایی لەجۆری پێکانەکەی.
بەهۆی ئەم پێکانەوە ڕۆدری بۆ یارییەکانی داهاتووی بارسێلۆنا ناتوانێ بەشداری بکات،کە گرنگترینیان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدریدە و هانزی فلیکی ڕاهێنەر دەبێت بەدوای چارەسەرێکی دیکە بگەڕێت بۆ پڕ کردنەوەی شوێنی یاریزانەکە لە هێڵی ناوەڕاست.
“سەرکار ڕێبوار”

