zagros news agency

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی تانگۆ توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە چیلی بهێنێت و بگاتە قۆناغی داهاتوو.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بەهێزی هاتە نێو یاریگاوە و هەردوو لا لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام نیوەی یەکەم هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

 

لە تایمی دووەمدا، مێسی و هاوڕێکانی لە ئاستە بەرزەکەیان بەردەوامبوون، تا لە خولەکی 88دا یاریزان لاوتارۆ مارتینێز تۆڕی گۆڵی چیلی هەژاند و هەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی گۆڵێک.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی گەیشتە قۆناغی داهاتوو و چیلیش لە پلەی سێیەمدایە و یەک خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل دەستی بە هێرشی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە کرد

سەڵاح

دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەکردن دەستگیرکران

یاسین

هەولێر..  پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) بەردەوامە

سەڵاح