لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوورخستنەوەی “فلیپۆ ئینزاگی” ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند و ئیتر لێرە بەدوا ئینزاگی و ئینتەر هیچ پەیوەندیەکی پیشەییان بەیەکەوە نابێت.
لە بەیاننامەکەدا یانەی ئینتەر سوپاسی ئینزاگی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵیان بووە و زۆر سوپاسی ئەو دڵسۆزی و خۆشەویستیەی کرد،کە ڕاهێنەرەکە بۆ ئەو تیپەی هەبووە.
ئینزاگی لە لە 2021وە ڕاهێنەرایەتی ئینتەری وەرگرت و لەو ماوەیەدا توانی جارێک خولی ئیتاڵی دوو جار جامی ئیتاڵیا و سێ جامی سوپەری ئیتاڵی بەدەست بێنێت،بەڵام بەهۆی کارەساتە گەورەکەی یاری کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیدا.
“سەرکار ڕێبوار”

