zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بەشێوەیێکی کاتی خۆی گەیاندە پێشەنگی خولەکە

لە یاریێکی تری گەڕی 33ی خولی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ڕووبەڕووی لوتون تاون بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا مانسیتی توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لوتونی میوانی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا تەنیا یەک گۆڵ بینرا، کاتێک لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 2دا، یاریزان دایکی هاشوکای یاریزانی لوتون تاون بەهەڵە لە خۆیان و لە سوودی سیتیزن گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، مانچستەر سیتی توانی چوار گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان کۆڤاسیچ، هاڵاند بە لێدانی سزا، دۆکۆ و گڤاردیول لە خولەکەکانی 64، 76، 87 و خولەکی سێی زیادکراودا تۆماریانکرد،

تاکە گۆڵی یانەی لوتونیش ڕوس بارکلی لە خولەکی 81ی یارییەکە تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 73 خاڵ، لوتونیش تەنیا 25 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 18 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی هاندەرانی بە سەرکەووتن ئاشتکردەوە

یاسین

ئەمشەو جەنگی دوو جەمسەرەکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

sarkar

هاری کەین ژمارەیەکی پێوانەیی دوای 100 ساڵ دەشکێنێـت

sarkar