ئەمڕۆ لەکاتی ڕاهێنان و ئامادەکارەیەکان بۆ یاری بەرامبەر یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆ ڕۆژنامە و میدیاکان گەڕانەوەی سێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان ڕاگەیاند،کە هەر لەیەکە لە(ئەلیکساندەر ئارنۆڵد،فێرلاند مێندی،ئەنتۆنی ڕۆدیگیێر) بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانیان کرد.
شایەنی باسە ئەمساڵ ڕیاڵ مەدرید لەحاڵێکی خراپە و ڕێژەیەکی زۆری یاریزانەکانی دووچاری پێکان بوونە،کە دیارترینیان ئارنۆڵدە ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دوورە.
سبەی یەکشەممە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆ دەکات و یاریەکەش لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
“سەرکار ڕێبوار”

