zagros news agency

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: پلیتی گەشتە ڕاگیراوەکان هێشتا کاران و دەکرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی پاشەکشەی داهاتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی وەستانی گەشتەکانەوە ڕاگەیاند؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە قۆناغی داهاتوو گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەشتەکان بۆ سەرجەم شوێنەکان بەخۆیەوە دەبینێت.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند: “پلیتی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە ڕاگیرابوون یان دواخرابوون، هێشتا کاران و دەکرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە، ئەوەش لە ڕێگەی سەردانیکردنی سەنتەرەکانی بڕینی پلیت لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بۆ ئەوەی چالاک بکرێنەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە “کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، بەهۆی وەستانی گەشتەکان لە ماوەی ڕابردوودا تووشی سستییەکی تەواو بووە”، جەختیشی کردەوە کە “قۆناغی داهاتوو گەڕانەوەی تدریجی بۆ سەرجەم گەشتەکان بەدی دەکرێت.”
باسی لەوەش کرد کە “کۆمپانیاکە کار لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پرسەکانی دیکە دەکات، هەروەها پلانێک دادەنێت بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان و بەرەوپێشبردنیان تاوەکو هاوسەنگییەک لە نێوان ماوەی وەستانەکە و مانگەکانی داهاتوودا دروست بکات”، جەختیشی کردەوە کە “ئەوەی ڕوویداوە تەنها پاشەکشەی داهاتە نەک زەرەر و مایەپووچی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی لوبنان بۆ عێراق لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووه

سەڵاح

مارك ساڤایا: عێراق لەبەردەم دوو ڕێگەدایە، سەروەریی یاسا یانیش هەڵوەشانەوە

سەڵاح

‏لە سەر فەرمانی سوودانی نەخۆشخانەیەک لە غەززە دروست دەکرێت

سەڵاح