zagros news agency

کۆمپانی: بە ئامانجی بەدەستهێنانی جامی ئەڵمانیا رووبەڕووی شتوتگارت دەبینەوە

 

ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی شتوتگارت، جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی بە پەرۆشە بۆ کۆتاییهێنان بە وەرزەکە بە بردنەوەی ئەو نازناوە.

 

کۆمپانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان گەڕاندنەوەی نازناوەکەیە بۆ شاری میونشن و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا، بەتایبەت کە ئەمە یەکەم ئەزموونی ئەوە لە یاریی کۆتایی جامێک لە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا پێشتر لە ئینگلتەرا سەرکەوتوو بووە لە بردنەوەی نازناوی جام.

 

راهێنەرەکەی بایرن دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکانی لە سەرەتای وەرزەوە گرنگییەکی زۆریان بەم جامە داوە و هەمیشە بە تاسەوە بوون بۆ بەدەستهێنانی، هەر بۆیە دەیانەوێت بە جامێکەوە وەرزەکە کۆتایی پێبهێنن.

 

سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی وەرزەکە، کۆمپانی پێی وایە تەنانەت ئەگەر لەو یارییەشدا سەرکەوتوو نەبن، ناکرێت بە وەرزێکی شکستخواردوو ناوزەد بکرێت، چونکە بە درێژایی وەرزەکە بایرن میونشن بە ئاستێکی زۆر باشەوە دەرکەوتووە.

 

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانی باسی لە دۆخی گۆڵپارێز مانوێل نۆیەر کرد و ئاشکرای کرد کە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بڕیاریداوە یاریی پێ نەکات، بەڵام هاوکات متمانەی تەواوی بە سەرجەم گۆڵپارێزەکانی دیکەی تیپەکە هەیە کە بتوانن بە شێوازێکی نایاب لەو یارییەدا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، ڤینسینت کۆمپانی ستایشی پیپ گواردیۆلای کرد و رایگەیاند کە هەرچەندە ئەو کەسایەتی و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.

 

بەڵام گواردیۆلا هۆکاری سەرەکی بووە لەو گەشەسەندنەی ئەو وەک راهێنەر بەخۆیەوە بینیویەتی. کۆمپانی باسی لەوە کرد کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بووە و لەو کاتەی کە یاریزانی گواردیۆلا بووە، باوەڕێکی تەواوی بەو فەلسەفە و کارانەی هەبووە کە گواردیۆلا پێشکەشی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چاوی له دەیڤدە

یاسین

ئەو یاریزانەی کە نوێنەرایەتی بناغەی پڕۆژەکەی ئەلۆنسۆ دەکات لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین